Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذْ يَتَوَفَّى ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۙ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَٰرَهُمْ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ ﴾
“AND IF thou couldst but see [how it will be] when He causes those who are bent on denying the truth to die: the angels will strike their faces: and their backs, and [will say]: "Taste suffering through fire”
[ وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك ببینی كه مه‌لائیكه‌ت گیانی كافران ئه‌كێشێ له جه‌نگی به‌در كه ئه‌یانكوژن له ده‌موچاو و سمتیان ئه‌ده‌ن، كه كافران له غه‌زاى به‌در روویان له موسڵمانان بكردایا فریشته به شمشێر له روویان ده‌دان، وه ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكردایا له دوایانه‌وه لێیان ده‌دان، یاخود فریشته‌ی گیانكێشان (ملك الموت) ببینی كه گیانى كافران ئه‌كێشێت به گشتى ئه‌وا دیمه‌نێكی زۆر گه‌وره‌و سه‌رسوڕهێنه‌رو ترسناك ئه‌بینی كاتێك كه ڕوحی كافران ئه‌كێشن وه له‌و كاته‌دا له ده‌موچاو و دواوه‌یان ده‌ده‌ن، وه پێیان ئه‌ڵێن: [ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ (٥٠) ] بچێژن سزایه‌كی سووتێنه‌ر كه ئه‌یانخه‌نه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.