Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةًۭ فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ ﴾
“or, if thou hast reason to fear treachery from people [with whom thou hast made a covenant], cast it back at them in an equitable manner: for, verily, God does not love the treacherous!”
[ وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِنْ قَوْمٍ خِيَانَةً ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌هدو په‌یمان و به‌ڵێنت له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌وه ترسای كه به‌ڵێنه‌كه هه‌ڵبه‌وه‌شێننه‌وه‌و خیانه‌ت و ناپاكی لێ ئه‌كه‌ن [ فَانْبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَى سَوَاءٍ ] ئه‌وا ئاگاداریان بكه‌وه كه تۆیش په‌یمانه‌كه‌ت له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه به یه‌كسانی و له‌سه‌رخۆیى، كه هه‌ردوو لاتان یه‌كسانن كه ئیتر په‌یمان له‌نێوانتاندا نه‌ما، به‌ڵام خیانه‌ت نه‌كه‌یت و ده‌ستپێشخه‌رى نه‌كه‌یت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌یمان [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْخَائِنِينَ (٥٨) ] چونكه به‌ڕاستی خوای گه‌وره كه‌سانی خائین و ناپاكی خۆش ناوێ ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ كافریشدا نابێ خیانه‌تیان لێ بكه‌ن.