Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّوْلَا كِتَٰبٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ ﴾
“Had it not been for a decree from God that had already gone forth, there would indeed have befallen you a tremendous chastisement on account of all [the captives] that you took.”
[ لَوْلَا كِتَابٌ مِنَ اللَّهِ سَبَقَ ] (ئه‌بو هوره‌یره) ده‌فه‌رمێت: له غه‌زاى به‌دردا هاوه‌ڵان په‌له‌یان كرد له كۆكردنه‌وه‌ى غه‌نیمه‌ته‌كان، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: غه‌نیمه‌ت بۆ سه‌ر ره‌شى جگه له ئێوه حه‌ڵاڵ نه‌بووه، چونكه پێغه‌مبه‌رانى تر غه‌نیمه‌یان كۆده‌كرده‌وه‌و له ئاسمانه‌وه ئاگرێك ده‌هات ده‌یسوتاند، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو غه‌نیمه بۆ ئه‌م ئوممه‌ته حه‌ڵاڵ كرا: ئه‌گه‌ر پێشتر له (لوح المحفوظ) خواى گه‌وره ئه‌م بڕیاره‌ى نه‌دایه به حه‌ڵاڵ كردنى غه‌نیمه كه ئێوه په‌له‌تان كرد ئه‌وا [ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٦٨) ] تووشی سزایه‌كی گه‌وره‌ی خوای گه‌وره ئه‌بوون به‌ڵام خوای گه‌وره لێتان خۆش‌بوو.