Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلَّذِينَ ءَاوَوا۟ وَّنَصَرُوٓا۟ أُو۟لَٰٓئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يُهَاجِرُوا۟ مَا لَكُم مِّن وَلَٰيَتِهِم مِّن شَىْءٍ حَتَّىٰ يُهَاجِرُوا۟ ۚ وَإِنِ ٱسْتَنصَرُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ فَعَلَيْكُمُ ٱلنَّصْرُ إِلَّا عَلَىٰ قَوْمٍۭ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَٰقٌۭ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ ﴾
“BEHOLD, as for those who have attained to faith, and who have forsaken the domain of evil and are striving hard, with their possessions and their lives, in God's cause, as well as those who shelter and succour [them] - these are [truly] the friends and protectors of one another. But as for those who have come to believe without having migrated [to your country] - you are in no wise responsible for their protection until such a time as they migrate [to you]. Yet, if they ask you for succour against religious persecution, it is your duty to give [them] this succour-except against a people between whom and yourselves there is a covenant: for God sees all that you do.”
[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه كۆچیان كردووه وه جیهادیان كردووه به ماڵ و نه‌فسیان له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَالَّذِينَ آوَوْا وَنَصَرُوا ] وه ئه‌وانه‌ی كه جێی ئه‌وانیان كرده‌وه‌و په‌نایان دان وه سه‌ریان خستن واته: ئه‌نصارى و پشتیوانه‌كان [ أُولَئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] ئه‌مانه هه‌ندێكیان دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانی یه‌كترین كه له‌سه‌ره‌تادا میراتیشیان له یه‌كتری ئه‌برد، به‌ڵام دواتر نه‌سخ بووه‌وه [ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يُهَاجِرُوا ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه به‌ڵام كۆچیان نه‌كردووه له وڵاتی كافراندا ماونه‌ته‌وه، یان له شوێنى خۆیان ماونه‌ته‌وه له ده‌شت وه‌كو ئه‌عرابیه‌كان [ مَا لَكُمْ مِنْ وَلَايَتِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌مانه دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری ئێوه نین وه نابێ میراتیش له ئێوه به‌رن [ حَتَّى يُهَاجِرُوا ] تا كۆچ نه‌كه‌ن كه كۆچیان كرد ئه‌و كاته ئه‌بن به‌دۆست و پشتیوان سه‌رخه‌ری ئێوه وه میراتیشتان لێ ئه‌به‌ن [ وَإِنِ اسْتَنْصَرُوكُمْ فِي الدِّينِ فَعَلَيْكُمُ النَّصْرُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو داوای ئه‌وه‌یان لێ كردن كه سه‌ریان بخه‌ن به‌سه‌ر كافراندا ئه‌وه ئێوه پێویسته له‌سه‌رتان كه سه‌ریان بخه‌ن به‌سه‌ر كافراندا چونكه براتانن [ إِلَّا عَلَى قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو داوای سه‌رخستنیان كرد به‌سه‌ر قه‌ومێكی كافردا كه ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ومه كافره‌دا عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان هه‌یه ئه‌و كاته ئه‌بێ به‌ڵێن و په‌یمانه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه وه ئه‌بێ به‌ڵێن و په‌یمانه‌كه ببه‌نه سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره كه‌سانی خائین و ناپاكی خۆش ناوێ [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٧٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر بینایه به‌هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێوه كه ئه‌یكه‌ن وه هه‌مووی ئه‌بینێت.