Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ مَعَكُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ مِنكُمْ ۚ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍۢ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ ﴾
“And as for those who henceforth come to believe, and who forsake the domain of evil and strive hard [in God's cause] together with you - these [too] shall belong to you; and they who are [thus] closely related have the highest claim on one another in [accordance with] God's decree. Verily, God has full knowledge of everything.”
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا مِنْ بَعْدُ وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا مَعَكُمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه له دواتردا ئیمانیان هێناو كۆچیان كرد‌و جیهادیان كرد له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا [ فَأُولَئِكَ مِنْكُمْ ] ئه‌وانیش هه‌ر له ئێوه‌ن و خوای گه‌وره حسابی ئێوه‌یان بۆ ئه‌كات له ئه‌جرو پاداشتدا [ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خزمی نزیكی یه‌كترن ئا ئه‌مانه هه‌ندێكیان له پێشترن بۆ هه‌ندێكیان له حوكم و بڕیاری خوای گه‌وره‌دا واته: ئه‌مان میراتی له یه‌كتری ئه‌به‌ن، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - برایه‌تی خسته نێوان هاوه‌ڵانه‌وه‌و هه‌ندێكیان میراتیان له هه‌ندێكیان ئه‌برد تا ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی ئه‌و كاته ئه‌وه‌ی تر نه‌سخ بۆوه‌و ئیتر میراتیان له یه‌كتری نه‌ئه‌برد ته‌نها به نه‌سه‌ب میراتیان له یه‌كتری ئه‌برد [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٧٥) ] به راستى خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك و زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه، والله أعلم.