Abasa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ ﴾
“HE FROWNED and turned away”
سووره‌تی (عه‌به‌س) (واته: روو گرژى) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٤٢) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {خواى گه‌وره له‌سه‌ر پیاوێكى نابینا گله‌یى له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى - صلی الله علیه وسلم - ده‌كات} [ عَبَسَ وَتَوَلَّى (١) ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له سه‌رداران و گه‌وره‌كانی قوڕه‌یشدا گفتوگۆی ئه‌كرد، له‌وانه (ئوبه‌ی كوڕی خه‌ڵه‌ف و ئه‌بوجه‌هل و عه‌باسی مامی و عوتبه‌ی كوڕی ڕه‌بیعه) ڕووی تێ كردوون و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردوون به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه موسڵمان بوونایا ئه‌وا قوڕه‌یش هه‌موویان موسڵمان ده‌بوون، له‌و كاته‌دا (عبدالله¬ی كوڕی ئوم مه‌كتوم) كه پیاوێكی نابینا بووه، وه پێشتر موسڵمان بووه هات و پرسیارى له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد‌و وتى رێنماییم بكه، پێغه‌مبه‌ری خوایش - صلی الله علیه وسلم - پێی خۆش بوو له‌و كاته‌دا پرسیار نه‌كات و قسه‌ی پێ نه‌بڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وڵدا بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه باوه‌ڕ بێنن و موسڵمان بن بۆیه ڕووی خۆی گرژ كرد‌و رووى لێ وه‌رگێڕا، خواى گه‌وره (عَبَسَ وَتَوَلَّى) ى دابه‌زاند، واته: پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕووی خۆی گرژ كرد‌و پشتی هه‌ڵكرد له‌و پیاوه نابینایه.