At-Takwir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ إِذَا ٱلشَّمْسُ كُوِّرَتْ ﴾
“WHEN THE SUN is shrouded in darkness,”
سووره‌تی (ته‌كویر) (واته: خڕ كردن و لوول كردن) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٢٩) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: [ هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه ته‌ماشای ڕۆژی قیامه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌چاوی خۆی بیبینێ ئه‌وه با ئه‌م سێ سووره‌ته بخوێنێ: (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْفَطَرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْشَقَّتْ) ]، چونكه له‌م سێ سووره‌ته‌دا خوای گه‌وره دیمه‌نه‌كانی ڕۆژی قیامه‌تى زۆر به‌ئاشكرا باس كردووه . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ هه‌ندێك له نیشانه‌كانى رۆژى قیامه‌ت [ إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ (١) ] كاتێك كه خۆر تاریك ئه‌بێ و ئه‌ڕوات و نامێنێت وه ڕووناكییه‌كه‌ی نامێنێت و وه‌كو تۆپ خڕ ئه‌كرێت و لوول ئه‌كرێت و فڕێ ئه‌درێت.