Al-Infitaar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتْ ﴾
“WHEN THE SKY is cleft asunder,”
سووره‌تی (ئينفيطار) (واته: له‌ت بوون) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٩) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: [ هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه ته‌ماشای ڕۆژی قیامه‌ت بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌چاوی خۆی بیبینێ با (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْفَطَرَتْ) و (إِذَا السَّمَاءُ انْشَقَّتْ) بخوێنێ ] چونكه دیمه‌نه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت له‌و سووره‌تانه‌دا زۆر به ئاشكرا و ڕوونی و جوانی باسكراوه، كاتێك كه ئه‌یخوێنی وه‌ك ئه‌وه وایه به چاوی خۆت قیامه‌ت ببینیت. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِذَا السَّمَاءُ انْفَطَرَتْ (١) ] كاتێك كه ئاسمان شه‌ق و له‌ت ئه‌بێت بۆ دابه‌زینی فریشته‌كان.