Al-Infitaar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا ٱلْبِحَارُ فُجِّرَتْ ﴾
“and when the seas burst beyond their bounds,”
[ وَإِذَا الْبِحَارُ فُجِّرَتْ (٣) ] وه كاتێك كه ده‌ریاكان هه‌ندێكیان ئه‌ته‌قێنه‌وه ناو هه‌ندێكیان و تێكه‌ڵ ئه‌كرێن و ئه‌بنه یه‌ك ده‌ریایه‌ك، وه وتراوه: ده‌ریای شۆر (سوێر) و ده‌ریای ئاوی شیرین و سازگار تێكه‌ڵ ئه‌كرێن به‌یه‌كدا، خوای گه‌وره هه‌ندێكی تێكه‌ڵ به هه‌ندێكی ئه‌كات، یاخود وتراوه: ئه‌ته‌قێنرێنه‌وه ناو یه‌كتری، واته: ئاویان تیادا نامێنێ و به‌تاڵ ئه‌بنه‌وه، یاخود تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ئه‌كرێن و ئه‌بن به یه‌ك ده‌ریاو پڕ ئه‌بن.