Al-Mutaffifin • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَوْمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴾
“the Day when all men shall stand before the Sustainer of all the worlds?”
[ يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٦) ] ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكه كه خه‌ڵكی هه‌موویان ڕائه‌وه‌ستێنرێن له‌به‌ر ده‌ستی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهاندا به پێی په‌تی و به ڕووتی و به خه‌ته‌نه نه‌كراوی، له هه‌ڵوێست و دیمه‌نێكی زۆر قورس و سه‌ختدا كه خۆر نزیك بۆته‌وه به ئه‌ندازه‌ی ته‌نها میلێك، وه خه‌ڵكى به گوێره‌ی تاوانی خۆیان عه‌ره‌ق ئه‌كه‌ن و له عه‌ره‌قی خۆیان نوقم ئه‌بن و غه‌رق ئه‌بن، هه‌یه عهرهقهكهی ئه‌گاته لای گوێی، وه هه‌یه دایئه‌پۆشێ، وه هه‌یه خوارتر‌و هه‌یه سه‌رووتر به گوێره‌ی تاوانی خۆیان، واته: له‌و ڕۆژه بترسێن كه خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات كه ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌ندازه‌ی هه‌ر ڕۆژێكی به په‌نجا هه‌زار ساڵ تێئه‌په‌ڕێ له‌سه‌ر خه‌ڵكی و ڕۆژێكی یه‌كجار سه‌خته په‌نا به‌خوای گه‌وره.