Al-Inshiqaaq • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًۭا يَسِيرًۭا ﴾
“he will in time be called to account with an easy accounting,”
[ فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًا يَسِيرًا (٨) ] ئه‌مانه حسابێكی سووك و ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ، حسابی سووك و ئاسان ئه‌وه‌یه كه كرده‌وه‌كانیان یان تاوانه‌كانیان نیشان ئه‌درێ وه خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ، دوو به دوو پێی ئه‌فه‌رمێ: ئه‌ی عه‌بدی خۆم له فڵانه ڕۆژ ئه‌م تاوان و خراپانه‌ت كردووه‌و كه‌س نه‌یزانیوه ئه‌وه ئێستا منیش لێت خۆشبووم، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (هه‌ر كه‌سێك موناقه‌شه‌ی حسابی له‌گه‌ڵدا بكرێ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ له ڕۆژی قیامه‌ت ئیلا سزا ئه‌درێ)، عائیشه (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه نیه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: كه‌سانێك هه‌ن خوای گه‌وره حسابێكی سووك و ئاسانیان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات؟ فه‌رمووی: (نه‌خێر ئه‌وه حساب و لێپرسینه‌وه نیه ئه‌وه ته‌نها نیشاندانه به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك موحاسه‌به بكرێ و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ له ڕۆژی قیامه‌تدا ئیلا سزا ئه‌درێ و ڕزگاری نابێ، به‌ڵكو حسابه ئاسانه‌كه ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره تاوان و خراپه‌كانی نیشان ئه‌دات وه لێی خۆش ئه‌بێ)، بۆیه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یفه‌رموو: (اللَّهُمَّ حَاسِبْنِي حِسَابًا يَسِيرًا) (صحيح ابن حبان: ٧٣٧٢ , مسند الإمام أحمد: ٢٤٢٦١ , وصححه الألباني في المشكاة: ٥٥٦٢، وصحيح موارد الظمآن: ٢١٨٨) . واته: خوایه حسابێكی سووك و ئاسانم له‌گه‌ڵدا بكه، واته: لێم خۆشبه.