At-Taariq • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجْعِ ﴾
“Consider the heavens, ever-revolving,”
[ وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ (١١) ] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به ئاسمان كه ئه‌گه‌ڕێته‌وه به باران، یاخود به هه‌ور كه بارانی تیادایه، به‌رده‌وام له گه‌ڕاندنه‌وه‌دایه‌و دێت و ده‌ڕوات ئه‌و بارانه دێنێت و ئه‌یبارێنێت كه ئه‌میش ڕزقی به‌نده‌كانی تیادایه ئه‌گه‌ر به‌هۆی باران نه‌بێ له پاش فه‌زڵی خوای گه‌وره ئه‌وه باڵنده‌و ئاژه‌ڵانیش تیائه‌چن، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌كان به‌رده‌وام دێن و ئه‌ڕۆن و ئه‌گه‌ڕێنه‌وه.