Al-A'laa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ ﴾
“wherein he will neither die nor remain alive.”
[ ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَى (١٣) ] كافران له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه ئه‌مرن، نه‌ئه‌ژین ژیانێك كه سوودیان پێبگه‌یه‌نێت و به‌ژیان ناونابرێ، به‌ڵكو هه‌میشه زیندوون به‌ڵام ئه‌وه ژیان نیه كه ئه‌وانی تێدان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووی سزا‌و ئاگرو عه‌زابه -په‌نا به‌خوای گه‌وره-، جۆره‌ها سزا‌و عه‌زاب ئه‌درێن ئه‌وه ژیانی پێ ناووترێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی ته‌وحید بێ و موسڵمان بێ و شه‌ریكی بۆ خوا دانه‌نابێ بچێته دۆزه‌خیشه‌وه له دۆزه‌خدا وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌وان له‌ناو دۆزه‌خدا ئه‌مرن و ئه‌بن به خهڵوزو ڕه‌ژوو وه‌كو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره بۆیان، وه دواتر ده‌رئه‌كرێن و ئه‌خرێنه به‌هه‌شته‌وه له ئاوی حه‌یات ئاویان پیادا ئه‌كرێ له‌لای به‌هه‌شت ئه‌وكاته ئه‌ڕوێنه‌وه هه‌روه‌كو چۆن دانه‌وێڵه له په‌نای ئاودا ئه‌ڕوێت به‌و شێوازه ئه‌ڕوێنه‌وه، ئه‌ویش ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه بۆ موسڵمانان ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی ته‌وحیدن ئه‌گه‌ر بچنه دۆزه‌خیش له دۆزه‌خدا دوای ئه‌وه‌ی كه سزا ئه‌درێن و ئه‌سووتێن و ئه‌بن به‌خۆڵه‌مێش و ئه‌مرن له‌ناو دۆزه‌خداو دواتر ده‌رئه‌كرێن.