Al-A'laa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ ﴾
“save what God may will [thee to forget] - for, verily, He [alone] knows all that is open to [man's] perception as well as all that is hidden [from it]”
[ إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] ئیلا ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره خۆی ویستی لێ بێ كه له‌بیری بكه‌ی، مه‌به‌ست پێی نه‌سخه، كه هه‌ندێك ئایه‌ت هه‌یه كه نه‌سخ ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌سڕێته‌وه ئه‌وانه له‌بیر ئه‌كه‌ی ئه‌ویش به ویستی خوای گه‌وره، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانه‌ی تر خوای گه‌وره به‌ڵێنی به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - داوه كه جبریل به‌شێوازێك بۆی ئه‌خوێنێته‌وه‌و فێری ئه‌كات كه هیچی له‌بیر نه‌كات، وه هیچی له‌بیر نه‌كردووه ته‌نها ئه‌وه‌ی كه نه‌سخ بووبێته‌وه‌و له قورئاندا نه‌مابێت ئه‌وه به ئیزن و ویستی خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌بیر بردبێته‌وه [ إِنَّهُ يَعْلَمُ الْجَهْرَ وَمَا يَخْفَى (٧) ] وه خوای گه‌وره خۆی زانایه‌و ئاگای له هه‌موو شتێكه كه ئێوه به ئاشكرا بیكه‌ن یان به نهێنی، نهێنی و ئاشكرا لای خوای گه‌وره هه‌مووی ئاشكرایه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه‌و ئاگاداری هه‌موو شتێكه له وته‌و كرده‌وه‌ی ئێوه.