Al-A'laa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكْرَىٰ ﴾
“REMIND, THEN, [others of the truth, regardless of] whether this reminding [would seem to] be of use [or not]:”
[ فَذَكِّرْ إِنْ نَفَعَتِ الذِّكْرَى (٩) ] وه به‌م قورئانه پیرۆزه یادی خه‌ڵكی بكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو یادخستنه‌وه بۆ ئه‌وان سوودی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سانێك دوای ئه‌وه‌ی كه ئامۆژگاریت كردوون و ئیقامه حوجه‌ت كردوون له دوای ئه‌وه گاڵته‌ت پێ ئه‌كه‌ن و سوود نابینن ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر یادیشیان نه‌خه‌یته‌وه ئه‌وه هیچ شتێكت له‌سه‌ر نیه كه یادخستنه‌وه‌كه سوودی بۆیان نه‌بێ ئاساییه كه یادیان نه‌خه‌یته‌وه، (لێره‌یشه‌وه ئه‌ده‌بی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی وه‌رئه‌گیرێ كه به كه‌سانێك نه‌ڵێی كه ئه‌هل نه‌بن و سوودی لێ نه‌بینن، به‌ڵكو كه‌سانێك كه سوودی لێ ببینن).