Al-Ghaashiya • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْغَٰشِيَةِ ﴾
“HAS THERE COME unto thee the tiding of the Overshadowing Event?'”
سووره‌تی (غاشیه) (واته: داپۆشه‌ر) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٢٦) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له نوێژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان و ڕۆژانی جومعه‌دا له ڕكاتی یه‌كه‌مدا سووڕه‌تی (ئه‌علا)ی ئه‌خوێند وه له ڕكاتی دووه‌مدا سووڕه‌تی (غاشیه)ی ئه‌خوێند . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ هَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ الْغَاشِيَةِ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی غاشیه‌ت بۆ هاتووه یاخود [ هَلْ ] به ماناى (قَد) دێت، واته: به‌دڵنیایی بۆت هاتووه‌و خوای گه‌وره بۆی باسكردووى (الْغَاشِيَةِ) ناوێكه له ناوه‌كانی ڕۆژی قیامه‌ت، پێی ئه‌ووترێ: (الْغَاشِيَةِ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ناخۆشی و ترسناكییه‌كانی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌گرێته‌وه‌و دایانئه‌پۆشێ.