Al-Ghaashiya • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ ﴾
“DO, THEN, they [who deny resurrection] never gaze at the clouds pregnant with water, [and observe] how they are created?”
{تێڕامان له دروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره} [ أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ (١٧) ] خوای گه‌وره سه‌رنجی به‌نده‌كان ڕائه‌كێشێ ئه‌وه بۆ ته‌ماشای حوشتر ناكه‌ن بزانن خوای گه‌وره چۆن دروستی كردووه؟ چه‌ندێك سه‌یرو سه‌مه‌ره دروستی كردووه، چه‌ندێك به‌هێزه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چه‌ندێك به ئاسانی ئه‌توانی باری قورسی لێ بنێی، وه گۆشت و شیره‌كه‌ی ئه‌خورێت و ئاوی ناو سكی به‌كار ئه‌هێنرێ، بۆ ته‌ماشا ناكه‌ن بزانن خوای گه‌وره چۆن دروستی كردووه تا بتانگه‌یه‌نێ به یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌تان بۆ ده‌ركه‌وێ