Al-Ghaashiya • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ عَامِلَةٌۭ نَّاصِبَةٌۭ ﴾
“toiling [under burdens of sin], worn out [by fear],”
[ عَامِلَةٌ نَاصِبَةٌ (٣) ] ئه‌مه ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له دونیادا كار‌و كرده‌وه‌ی زۆریان كردووه‌و خۆیان ماندوو كردووه به‌ڵام ته‌نها ماندووبوونیان بۆ ماوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانیان به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت نه‌بووه‌و له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه - صلی الله علیه وسلم - كه ئه‌مه كافران و بیدعهچیانیش ئه‌گرێته‌وه، هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌كانی له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - نه‌بێت و بیدعه بێ خوای گه‌وره لێی قبووڵ ناكات و ته‌نها ماندووبوونی بۆ ئه‌مێنێته‌وه‌و له ڕۆژی قیامه‌تدا په‌شیمان ئه‌بێ وه سزا ئه‌درێ له‌سه‌ر ئه‌و بیدعانه‌ی كه كردوویه‌تی.