Al-Ghaashiya • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ تَصْلَىٰ نَارًا حَامِيَةًۭ ﴾
“about to enter a glowing fire,”
[ تَصْلَى نَارًا حَامِيَةً (٤) ] هیچ پاداشتێكی نیه به‌ڵكو ئه‌چێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه كه ئاگرێكه سووتێنه‌ره، ئیمامی عومه‌ر (خوای لێ ڕازی بێ) به‌ڵای په‌رستگای قه‌شه‌یه‌كدا تێپه‌ڕی بانگی كرد ئه‌ی قه‌شه؟ ئه‌ویش هاته ده‌ره‌وه، ئیمامی عومه‌ر ته‌ماشای كرد‌و ده‌ستی به‌گریان كرد، وتیان: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران بۆچی گریای؟ چی تۆی هێنایه گریان؟ فه‌رمووی: ئه‌م ئایه‌ته‌م بیر كه‌وته‌وه كه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: (عَامِلَةٌ نَاصِبَةٌ (٣) تَصْلَى نَارًا حَامِيَةً (٤)) ئه‌مه منی گریاند، چه‌ندێك عیباده‌تی خوای گه‌وره ئه‌كات چه‌ندێك خۆی ماندوو ئه‌كات به‌ڵام هیچ ئه‌جرو پاداشتێكی نیه، (ابن عه‌باس) ئه‌فه‌رمووێ: مه‌به‌ست پێی گاوره‌كانه، وه وتمان: جووله‌كه‌و گاور‌و سه‌رجه‌م كافران و ئه‌هلی بیده‌عیش ئه‌گرێته‌وه، وه وتراوه: ئه‌وانه‌ن له دونیادا مه‌عصیه‌ت ئه‌كه‌ن به‌ڵام له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزای خوای گه‌وره‌دا ماندوو هیلاكن و به‌هیلاك ئه‌چن و ئه‌چنه ناو ئاگرێك كه له‌وپه‌ڕی گه‌رمیدایه.