Al-Ghaashiya • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٍۢ ﴾
“No food for them save the bitterness of dry thorns,”
[ لَيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِنْ ضَرِيعٍ (٦) ] وه هیچ خواردنێكیان بۆ نیه‌و پێ نادرێت ته‌نها (ضَرِيع) نه‌بێ كه دڕكێكه قوڕه‌یش له به‌هاردا پێی ئه‌ڵێن: (شیبڕه‌ق) وه له هاویندا كه وشك ئه‌بێ پێی ئه‌ڵێن: (ضَرِيع) وه دڕكێكی زۆری هه‌یه‌و زۆر تاڵه وه‌كو گوژاڵك، وه ژه‌هری هه‌یه‌و خراپترین و پیسترین خواردنه، كه ئه‌چێته قوڕگیان گیر ئه‌بێ نه ده‌رئه‌چێ، نه ده‌چێته خواره‌وه به‌ڵكو وه‌كو سزایه‌ك سزا ئه‌درێن پێی، (سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر) فه‌رموویه‌تی: هه‌ر زه‌قومه‌كه‌یه، (ابن عه‌باس) فه‌رموویه‌تی: دارێكه له ئاگری دۆزه‌خدا، وه وتراوه: به‌رده، به‌هه‌رحاڵ واته خراپترین خواردنه كه پێیان ئه‌درێ كاتێك كه برسییانه هیچ خواردنێكیان پێ نادرێ ته‌نها ئه‌و ضهریع و زه‌قوم و دڕكه نه‌بێ.