Al-Fajr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَفِرْعَوْنَ ذِى ٱلْأَوْتَادِ ﴾
“and with Pharaoh of the [many] tent-poles?”
[ وَفِرْعَوْنَ ذِي الْأَوْتَادِ (١٠) ] وه قه‌ومی فیرعه‌ونیش كه ئه‌وانیش خاوه‌ن مێخ بوونه، واته: مه‌به‌ست پێی ئه‌هرامه‌كانه كه دروستیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به گۆڕیان، یاخود (الْأَوْتَادِ) مه‌به‌ست ئه‌وه بووه كه سه‌ربازیان یه‌كجار زۆر بووه‌و خێمه‌یان یه‌كجار زۆر بووه‌و مێخیان داكوتیوه بۆ خێمه‌كانیان له‌به‌ر زۆری سه‌ربازه‌كانیان، واته: ئاماژه‌یه بۆ زۆری سه‌ربازه‌كانیان، یاخود خه‌ڵكیان به مێخ دائه‌كوتا و سزای خه‌ڵكیان ئه‌دا، هه‌روه‌كو ده‌وترێت: (ئاسیا)ى خێزانیشی داكوتیوه به چوار مێخه‌وه.