Al-Fajr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَمَّآ إِذَا مَا ٱبْتَلَىٰهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّىٓ أَهَٰنَنِ ﴾
“whereas, whenever He tries him by straitening his means of livelihood, he says, "My Sustainer has disgraced me!"”
[ وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره تاقی بكاته‌وه‌و ڕزق و ڕۆزی لێ ته‌سك و ته‌نگ بكاته‌وه‌و كه‌می پێ ببه‌خشێ و بۆی فراوان نه‌كات [ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ (١٦) ] ئه‌ڵێ: په‌روه‌ردگارم منی سه‌رشۆڕو زه‌لیل و ڕیسوا كردووه، به‌ڵام وتمان: به‌خشین و نه‌به‌خشین په‌یوه‌ندی به خۆشوویستن و ڕێزی خوای گه‌وره‌وه نیه به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره مۆفه‌قی بكات بۆ تاعه‌ت و عیباده‌تی خۆی ئه‌وه خوای گه‌وره ڕێزی له‌و كه‌سه ناوه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشوویستووه، به‌ڵام كه‌سێك كه چه‌ندێك خوای گه‌وره سه‌روه‌ت و سامان و نازو نیعمه‌ت و ده‌سه‌ڵات و له‌شساغی پێ ببه‌خشێ ئه‌گه‌ر له تاعه‌ت و عیباده‌تی خوای گه‌وره به‌كاری نه‌هێنێت و نه‌یكاته هۆكارێك بۆ نزیك بوونه‌وه له خوا‌و په‌رستنی خوای گه‌وره ئه‌وه خوای گه‌وره ڕێزی له‌و كه‌سه نه‌گرتووه‌و خۆشی نه‌وویستووه.