Al-Fajr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ ٱلْيَتِيمَ ﴾
“But nay, nay, [O men, consider all that you do and fail to do:] you are not generous towards the orphan,”
[ كَلَّا ] واته: نه‌خێر وانیه به‌م شێوازه نیه كه ئێوه بۆی ئه‌چن و بیری لێ ئه‌كه‌نه‌وه [ بَلْ لَا تُكْرِمُونَ الْيَتِيمَ (١٧) ] وه ئێوه ڕێز له مرۆڤی بێ باوك و هه‌تیو ناگرن، كه ئه‌مه‌یش ئاماژه‌و فه‌رمان كردنه به‌وه‌ی كه ڕێز له هه‌تیو و بێ باوك بگرن، وه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپه‌رشتی منداڵی بێ باوك و هه‌تیو بكات و خزمه‌تیان بكات پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (من و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌تیو له به‌هه‌شتدا به‌م شێوازه‌ین كه په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست و په‌نجه‌ی شایه‌تمانی لێك نزیك كرده‌وه).