Al-Fajr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ ﴾
“and the ten nights!”
فه‌زڵى نۆمینه‌ى حاجییان [ وَلَيَالٍ عَشْرٍ (٢) ] وه خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به ده شه‌وه‌كه، كه وتراوه: مه‌به‌ست پێی ده ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانه، یان ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ڕه‌مه، یاخود ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی (ذی الحجه)یه كه خۆمان پێی ئه‌ڵێین: نۆمینه‌ی حاجیان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا، ئه‌مه‌یان ته‌واوتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو ڕۆژه‌كاندا خۆشه‌ویستترین ڕۆژ لای خوای گه‌وره ئه‌و ده ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای مانگی (ذی الحجه)یه كه هیچ ڕۆژێك لای خوای گه‌وره كرده‌وه‌ی چاك خۆشه‌ویستتر نیه له‌و ده ڕۆژه‌دا، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ته‌نانه‌ت جیهاد كردنیش له پێناوی خوای گه‌وره؟ فه‌رمووی: (ته‌نانه‌ت جیهاد كردنیش له پێناو خوای گه‌وره‌دا ناگاته كرده‌وه‌ی چاك له‌و ده ڕۆژه‌دا مه‌گه‌ر كه‌سێك له پێناو خوای گه‌وره‌دا نه‌فس و ماڵی ببه‌خشێ و هیچی نه‌گه‌ڕێنێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه بگاته عیباده‌ت و كرده‌وه‌ی چاك له‌و ده ڕۆژه‌دا كه ئه‌وه‌نده لای خوای گه‌وره خۆشه‌ویسته)، به‌ڵام له شه‌وه‌كاندا خۆشه‌ویستترین شه‌و لاى خواى گه‌وره ده شه‌وی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زانه.