Al-Fajr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَجِا۟ىٓءَ يَوْمَئِذٍۭ بِجَهَنَّمَ ۚ يَوْمَئِذٍۢ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكْرَىٰ ﴾
“And on that Day hell will be brought [within sight]; on that Day man will remember [all that he did and failed to do]: but what will that remembrance avail him?”
[ وَجِيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ ] وه له‌و ڕۆژه‌یشدا جه‌هه‌ننه‌م ڕائه‌كێشرێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (دۆزه‌خ ئه‌هێنرێ حه‌فتا هه‌زار قوڵفی هه‌یه، هه‌ر قوڵفێك حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌ت ڕای ئه‌كێشێ)، مه‌گه‌ر خوای گه‌وره بزانێ ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه چه‌ندێك گه‌وره‌ن، هه‌ر قوڵفێك جێگای حه‌فتا هه‌زار مه‌لائیكه‌تی گه‌وره‌ی هه‌بێ ڕای بكێشێ ئه‌بێ جه‌هه‌ننه‌م چه‌ندێك گه‌وره بێ كه خۆیشی حه‌فتا هه‌زار قوڵفی هه‌یه، (خواى گه‌وره په‌نامان بدات و بمانپارێزێت) [ يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الْإِنْسَانُ ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ بیر ئه‌كاته‌وه له‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیادا كردوویه‌تی له تاوان و سه‌رپێچی و كوفر‌و خراپه‌كاری [ وَأَنَّى لَهُ الذِّكْرَى (٢٣) ] به‌ڵام ئه‌و یادكردنه‌وه‌یه چۆن سوودی پێ بگه‌یه‌نێ، واته: هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێ.