Al-Fajr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلشَّفْعِ وَٱلْوَتْرِ ﴾
“Consider the multiple and the One!”
[ وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ (٣) ] چه‌ند تهفسیرێكی بۆ كراوه وتراوه: (الشَّفْعِ) مه‌به‌ست پێی ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه كه ئه‌كاته ده‌ی (ذی الحجه)، ده جووته، وه (الْوَتْرِ) بریتییه له ڕۆژی عه‌ره‌فه كه نۆیه‌و تاكه، یاخود وتراوه: به پێچه‌وانه‌وه (الشَّفْعِ) ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه (الْوَتْرِ) شه‌وی جه‌ژنی قوربانه، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست له (الشَّفْعِ) ناوه‌ڕاستی (أَيَّامُ التَّشْرِيق) ه، ڕۆژی جه‌ژنی قوربان یه‌كه‌م ڕۆژ ئه‌وه جه‌ژنی قوربانه دووه‌م ڕۆژی ئه‌وه شهفعهكهیه وه كۆتا ڕۆژیشی ئه‌وه وهترهكهیه به‌و شێوازه‌یش ته‌فسیر كراوه، یاخود وتراوه: (الشَّفْعِ) دروستكراوه‌كانه ئێمه‌ین كه خوای گه‌وره هه‌موو شتێكی به جووت دروست كردووه وه‌كو: زه‌وی و ئاسمان و وشكانی و ده‌ریاو مرۆڤ و جنی و خۆر‌و مانگ به‌و شێوازه (الْوَتْرِ) وترهكهیش خوای گه‌وره خۆیه‌تی، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست له (الشَّفْعِ) نوێژی به‌یانی یه كه جووته، وه وهترهكهیش نوێژی مه‌غریبه كه تاكه، یاخود له شه‌ونوێژدا جوتهكان (الشَّفْعِ)ه و تاكه‌كه (الْوَتْرِ)ه، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست ژماره‌یه ژماره‌كان هه‌ندێكی جووته‌و هه‌ندێكی تاكه، هه‌موو ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی بۆ كراوه كه خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به جووت و تاك.