Al-Fajr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ هَلْ فِى ذَٰلِكَ قَسَمٌۭ لِّذِى حِجْرٍ ﴾
“Considering all this - could there be, to anyone endowed with reason, a [more] solemn evidence of the truth?”
[ هَلْ فِي ذَلِكَ قَسَمٌ لِذِي حِجْرٍ (٥) ] (حِجْرٍ) واته: عه‌قل، واته: هه‌ر كه‌سێك خاوه‌ن عه‌قڵ بێ ئه‌زانێ كه ئه‌مه‌ی خوای گه‌وره سوێندی پێ ئه‌خوات شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه سوێندی پێ بخورێ، وه بۆیه به عه‌قل وتراوه: (حِجْرٍ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (حِجْرٍ) واته: مه‌نع و قه‌ده‌غه‌كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك عه‌قڵی هه‌بێ عه‌قڵی مه‌نعی ئه‌كات له‌وه‌ی كه قسه یان كرده‌وه‌یه‌ك بكات كه ناشیاو و حه‌رام بێت و له‌سه‌ری تاوانبار بێت و ڕووبه‌ڕووی سزای ڕۆژی قیامه‌ت ببێته‌وه.