Al-Fajr • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِرَمَ ذَاتِ ٱلْعِمَادِ ﴾
“[the people of] Iram the many-pillared,”
[ ذَاتِ الْعِمَادِ (٧) ] عامودو مێخی زۆریان هه‌بووه كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یان زۆر بووه، یاخود گه‌ڕاون له شوێنانداو مێخیان چه‌قاندووه‌و خێمه‌یان داكوتیوه‌و دواتر ڕۆیشتوونه‌و ئه‌و شوێنه‌یان به‌جێ هێشتووه، یاخود وتراوه: عامودی زۆر به‌هێزیان هه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان زۆر به‌هێز بوونه‌و پێكهاته‌ی له‌شیان زۆر به‌هێز بووه.