At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بَرَآءَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ إِلَى ٱلَّذِينَ عَٰهَدتُّم مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴾
“DISAVOWAL by God and His Apostle [is herewith announced] unto those who ascribe divinity to aught beside God, [and] with whom you [O: believers] have made a covenant.”
سوورەتى (تەوبە) (قه‌تاده) ده‌فه‌رمێت: پێیشى ده‌وترێت: ئابڕووبه‌رى مونافیقان (فاضحة المنافقين) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه (١٢٩) ئایه‌ته (به‌ڕائى كوڕى عازب) (خواى لێ رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م سووره‌ته دوا سووره‌ته له قورئانى پیرۆز كه دابه‌زیوه، وه ته‌نها سووره‌تێكه له قورئانی پیرۆز كه به (بسم الله الرحمن الرحیم) ده‌ستی پێ نه‌كردووه، زاناكان ئه‌فه‌رموون: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م سووره‌ته‌دا خوای گه‌وره زۆر له كافرو مونافیقان تووڕه‌یه به‌تایبه‌ت له مونافیقان، وه ئابڕوویان ئه‌بات هه‌ر بۆیه پێشی ئه‌وترێ: سووڕه‌تی (الْفَاضِحَة)، وه پێشی ئه‌وترێ: سووڕه‌تی (التَّوْبَة) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی قبووڵ كرد له‌و كه‌سانه‌ی كه له غه‌زای ته‌بووك دواكه‌وتن كه دێینه سه‌ری (إن شا‌ء الله) . {خوا‌و پێغەمبەرەكەی - صلی الله علیه وسلم - بەرین لە هاوبەشبڕیاردەران} [ بَرَاءَةٌ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدْتُمْ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١) ] خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- صلى الله عليه وسلم - به‌رین له‌و موشریكانه‌ی كه ئێوه عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانیان هه‌ڵئه‌وه‌شانده‌وه‌و نه‌یانئه‌برده سه‌ر، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئیمامی ئه‌بو به‌كرو ئیمامى عه‌لی نارد ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌تاى ئه‌م سووره‌ته له‌ناو خه‌ڵكیدا بخوێننه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكى مه‌ككه‌دا له ساڵی (٩) نۆی كۆچی‌دا تا كافران بزانن كه هیچ به‌ڵێنێك له نێوان ئه‌وان و موسڵمانان نه‌ماوه‌و ساڵى داهاتوو نه‌یه‌ن بۆ حه‌ج، چونكه به رووتى حه‌جیان ده‌كرد.