At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقُلِ ٱعْمَلُوا۟ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴾
“And say [unto them, O Prophet]: "Act! And God will behold your deeds, and [so will] His Apostle, and the believers: and [in the end] you will be brought before Him who knows all that is beyond the reach of a created being's perception as well as all that can be witnessed by a creature's senses or mind -and then He will make you understand what you have been doing."”
[ وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئێوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه وه غه‌یری ئه‌وانیش كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرده‌وه‌ی ئێوه ئه‌بینن، وه باوه‌ڕدارانیش له دونیا ئه‌یبینن، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (كرده‌وه‌كانتان نیشان خزم و كه‌سوكارتان ده‌درێت له‌ناو گۆڕه‌كانیان ئه‌گه‌ر باش بێت پێى دڵخۆش ده‌بن، وه خراپ بێت ده‌ڵێن خوایه مه‌یانمرێنه تا هیدایه‌تیان ده‌ده‌یت وه‌كو هیدایه‌تى ئێمه‌تدا) [ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] له پاش مردنیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره كه زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌و هه‌موو شتێك ئه‌زانێ و هیچی لێ ناشاردرێته‌وه [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٠٥) ] ئه‌و كاته هه‌واڵتان پێ ئه‌دات به هه‌موو شتێك كه ئێوه له دونیا كردبێتان به ئاشكرا یان به نهێنی وه پاداشت یان سزاتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى.