At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مَسْجِدًۭا ضِرَارًۭا وَكُفْرًۭا وَتَفْرِيقًۢا بَيْنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَإِرْصَادًۭا لِّمَنْ حَارَبَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ مِن قَبْلُ ۚ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّا ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ ﴾
“AND [there are hypocrites] who have established a [separate] house of worship in order to create mischief, and to promote apostasy and disunity among the believers, and to provide an outpost for all who from the outset have been warring against God and His Apostle. And they will surely swear [to you, O believers], "We had but the best of intentions!" -the while God [Himself] bears witness that they are lying.”
{مزگەوتی (زیرار) بۆ زیان گەیاندن بە موسڵمانان دروست كرا} [ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مَسْجِدًا ضِرَارًا وَكُفْرًا ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مزگه‌وتی (ضيرار)يان دروست كرد كۆمه‌ڵێك له مونافیقان كه مزگه‌وتێكیان دروست كرد به‌بیانوى ئه‌وه‌ی وتیان ئێمه بۆ ئه‌وه‌مانه له شه‌وی سه‌رماو باراندا خه‌ڵكی لاواز‌و نه‌خۆش ناتوانن بێن بگه‌ن به مزگه‌وتی (قوبا) یان مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئێمه ئه‌م مزگه‌وته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست ئه‌كه‌ین، به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا بۆ زه‌ره‌رو زیان گه‌یاندن به موسڵمانان دروستیان كرد، وه به‌هۆی كوفر كردنیان به خوای گه‌وره [ وَتَفْرِيقًا بَيْنَ الْمُؤْمِنِينَ ] وه بۆ ته‌فره‌قه‌و جیاوازی و ناكۆكی خستنه نێوان موسڵمانانه‌وه [ وَإِرْصَادًا لِمَنْ حَارَبَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ مِنْ قَبْلُ ] وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته په‌ناگه‌و كه‌مێنێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوایان كرد- صلى الله عليه وسلم - له پێشترداو هه‌موویان له‌وێ تیایدا كۆببنه‌وه، پیاوێك ناوى (ئه‌بو عامرى راهب) بوو له پێش ئیسلام ببو به‌گاور له‌ناو خه‌زره‌ج ناودار بوو كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هاته مه‌دینه ئه‌م راى كرد بۆ مه‌ككه‌و كافرانى هاندا بۆ جه‌نگ و دژایه‌تى موسڵمانان و دواتریش چوو بۆ لاى هرقل پاشاى رۆم و هه‌واڵى بۆ مونافیقانى مه‌دینه نارد مزگه‌وتێك دروست بكه‌ن من سوپا دێنمه سه‌ر مه‌دینه تا ببێته په‌ناگه بۆمان، ئه‌وانیش دروستیان كرد‌و داوایان كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى تیا بكات بۆ شه‌رعیه‌ت دان پێى، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى ده‌ڕۆین بۆ غه‌زا (إن شا‌ء الله) كه گه‌ڕاینه‌وه نوێژى تیا ده‌كه‌م، كه گه‌ڕایه‌وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ى دابه‌زاندو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چه‌ند كه‌سێكى نارد رووخاندیان و سوتاندیان [ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا الْحُسْنَى ] وه دواتریش سوێند ئه‌خۆن كه ئێمه ته‌نها مه‌به‌ستمان چاكه بووه له‌گه‌ڵ موسڵمانان و مزگه‌وتێكمان بۆ دروست كردوون [ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١٠٧) ] وه خوای گه‌وره شایه‌ته كه ئه‌وان درۆ ئه‌كه‌ن.