At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًۭا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ رِجَالٌۭ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُطَّهِّرِينَ ﴾
“Never set foot in such a place! Only a house of worship founded, from the very first day, upon God-consciousness is worthy of thy setting foot therein -[a house of worship] wherein there are men desirous of growing in purity: for God loves all who purify themselves.”
[ لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - هه‌رگیز نوێژ له‌و مزگه‌وته‌دا نه‌كه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه‌ی ده‌رچێ بۆ غه‌زاكه وتیان: وه‌ره نوێژی تیا بكه فه‌رمووی: با بگه‌ڕێمه‌وه (إن شا‌ء الله) نوێژی تیا ئه‌كه‌م خوای گه‌وره فه‌رمووی: هه‌رگیز نوێژی تیا نه‌كه‌یت [ لَمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَى مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَنْ تَقُومَ فِيهِ ] مزگه‌وتێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌قوا دروستكراوه‌و بنیات نراوه ئه‌مه شایه‌نتره كه تۆ نوێژی تیا بكه‌ی كه مزگه‌وتی (قوبا)یه كه نوێژێك تیایدا خێرى عومره‌یه‌كى هه‌یه، یاخود مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - كه نوێژێك تیایدا به هه‌زار نوێژه، یاخود هه‌ردووكیانن چونكه هه‌ردووكی له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ته‌قوا دروست بوون [ فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا ] كه ئه‌و مزگه‌وتانه پیاوانێكى تیایه كه ئه‌یانه‌وێ خۆیان پاك بكه‌نه‌وه به ده‌ستنوێژ یان به غوسل یان خۆیان له تاوان پاك ئه‌كه‌نه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌هلى (قوبا) دابه‌زى، وهپێى فه‌رموون خواى گه‌وره مه‌دحتان ده‌كات له ده‌ستنوێژدا چى ده‌كه‌ن؟ وتیان به ئاو خۆمان پاك ده‌كه‌ینه‌وه [ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ (١٠٨) ] وه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه له تاوان یان له بێ ده‌ستنوێژی یان له جه‌نابه‌ت.