At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَا كَانَ لِلنَّبِىِّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن يَسْتَغْفِرُوا۟ لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوٓا۟ أُو۟لِى قُرْبَىٰ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ ﴾
“IT DOES NOT behove the Prophet and those who have attained to faith to pray that they who ascribed divinity to aught beside God be forgiven [by Him] even though they happened to be [their] near of kin -after it has been made clear unto them that those [dead sinners] are destined for. the blazing fire.”
{نابێت داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ هاوبەشبڕیاردەران بكرێت} [ مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَى مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ (١١٣) ] ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دابه‌زی كاتێك كه (ئه‌بو تاڵیب)ی مامه‌ی له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو پێی وت: (ئه‌ی مامه بڵێ: لا إله إلا الله به‌م وشه‌یه شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م لاى خواى گه‌وره)، (ئه‌بوجه‌هل و عبدالله¬ی كوڕی ئه‌بی ئومه‌ییه) له‌وێ بوون ئه‌یانوت: له دینه‌كه‌ی باوك و باپیرانت واز نه‌هێنی، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌رده‌وام پێى ده‌وت (بڵێ: لا إله الا الله)، ئه‌وانیش ده‌یانوت واز له دینى (عبدالمطلب) نه‌هێنى، تا (ئه‌بو تاڵب) دوا قسه‌ى وتى ئه‌و له‌سه‌ر دینى (عبدالمطلب) ه، وه ره‌تى كرده‌وه بڵێت: لا إله الا الله، وه له‌سه‌ر كوفر مرد، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: سوێند به خواى گه‌وره داوای لێخۆش‌بوونت بۆ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر رێگرى نه‌كرێم له لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند كه نابێ پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - باوه‌ڕداران داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ موشریكان بكه‌ن ئه‌گه‌ر خزمی نزیكیشیان بێت دوای ئه‌وه‌ی كه دڵنیا بوون ئه‌مه دۆزه‌خییه‌و كه به‌چاوى خۆت ئه‌بینی له‌سه‌ر كوفر‌و شیرك ئه‌مرێ، هاوه‌ڵان داواى لێخۆش‌بوونیان بۆ خزمه مردووه موشریكه‌كانیان ده‌كرد تا ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى وازیان هێنا [ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلَّا عَنْ مَوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ ] وه كاتێ ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - داوای لێخۆشبوونی بۆ باوكی كرد ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه هێشتا بۆی ده‌رنه‌كه‌وتبوو كه باوكی دۆزه‌خییه [ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ] به‌ڵام كاتێك كه بۆی ده‌ركه‌وت باوكی دوژمنی خوایه ئه‌و كاته به‌ڕائه‌تی لێ كرد‌و خۆی لێ دوور خسته‌وه [ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ (١١٤) ] به‌راستى ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - زۆر ملكه‌چ بوو بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره، وه زۆر به‌به‌زه‌یى بووه، وه زۆر دوعاى كردووه، وه زۆر له‌سه‌رخۆو لێخۆش‌بوو لێبوورده بووه.