At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّقَد تَّابَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلنَّبِىِّ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ وَٱلْأَنصَارِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ فِى سَاعَةِ ٱلْعُسْرَةِ مِنۢ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍۢ مِّنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّهُۥ بِهِمْ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“INDEED, God has turned in His mercy unto the Prophet, as well as unto those who have forsaken the domain of evil and those who have sheltered and succoured the Faiths - [all] those who followed him in the hour of distress, when the hearts of some of the other believers had well-nigh swerved from faith. And once again: He has turned unto them in His mercy - for, behold, He is compassionate towards them, a dispenser of grace.”
[ لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ ] خوای گه‌وره له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خۆش‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئیزنی مونافیقانی دا كه دواكه‌ون و نه‌یه‌ن بۆ غه‌زا، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای لێخۆشبوونی بۆ (ئه‌بو تاڵیب)ی مامه‌ی كرد، وه له موهاجیرو ئه‌نصاره‌كان خۆش بوو له هه‌ر تاوانێك كه كردبێتیان [ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ ] ئه‌وانه‌ی كه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌وتن - صلى الله عليه وسلم - له غه‌زای (ته‌بووك)دا له كاتی ته‌نگانه‌دا كه كاتێكی یه‌كجار گه‌رم بوو، وه خواردنیان زۆر كه‌م پێ‌بوو تا خورمایه‌كیان ده‌كرده دوو له‌ته‌وه بۆ دووكه‌س، وه ئاو نه‌بوو زۆر تینوو بوون، وه دوژمن زۆر به‌هێز بوو [ مِنْ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍ مِنْهُمْ ] كه نزیك بوو دڵی هه‌ندێك له موسڵمانان بگۆڕێت به‌وه‌ی كه دوابكه‌ون له غه‌زاكه‌دا [ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ ] پاشان خوای گه‌وره له‌وانیش خۆش‌بوو [ إِنَّهُ بِهِمْ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١١٧) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌یی و میهره‌بانه له‌گه‌ڵیان.