At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَلَا تُقَٰتِلُونَ قَوْمًۭا نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُمْ وَهَمُّوا۟ بِإِخْرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ أَتَخْشَوْنَهُمْ ۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴾
“Would you, perchance, fail to fight against people who have broken their solemn pledges, and have done all that they could to drive the Apostle away, and have been first to attack you? Do you hold them in awe? Nay, it is God alone of whom you ought to stand in awe, if you are [truly] believers!”
{كافران دەسپێشخەرن لە جەنگ‌و كوشتاردا} [ أَلَا تُقَاتِلُونَ قَوْمًا نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ ] ئایا ئێوه ئه‌ی موسڵمانان كوشتاری كه‌سانێك ناكه‌ن كه به‌ڵێنی خۆیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه [ وَهَمُّوا بِإِخْرَاجِ الرَّسُولِ ] وه ویستیان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌ربكه‌ن وه‌ك چۆن له مه‌ككه پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلى الله عليه وسلم - ده‌ركرد [ وَهُمْ بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] وه یه‌كه‌مجار ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌ر بوون له كوشتاری ئێوه‌دا له (به‌در) كه زانیان كاروانه‌كه‌یشیان رزگارى بووه هه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه تا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا كردن، وه له پاش رێككه‌وتننامه‌ى (حوده‌یبیه)یش هه‌ر ئه‌وان په‌یمانیان شكاند‌و له‌گه‌ڵ (به‌نى به‌كر)ى هاوپه‌یمانیان كوشتارى (خوزاعه)ى هاوپه‌یمانى پێغه‌مبه‌ری خوایان- صلى الله عليه وسلم - كرد [ أَتَخْشَوْنَهُمْ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَوْهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١٣) ] ئایا لێیان ئه‌ترسێن؟ خوای گه‌وره شایه‌نتره كه لێی بترسێن، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن له‌وان مه‌ترسێن چونكه سوودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست ئه‌وان نیه.