At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تُتْرَكُوا۟ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَا رَسُولِهِۦ وَلَا ٱلْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴾
“Do you [O believers] think that you will be spared unless God takes cognizance of your having striven hard [in His cause] without seeking help from any but God and His Apostle and those who believe in Him? For, God is aware of all that you do.”
[ أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تُتْرَكُوا وَلَمَّا يَعْلَمِ اللَّهُ الَّذِينَ جَاهَدُوا مِنْكُمْ ] ئایا وا حساب ئه‌كه‌ن و گومان ده‌به‌ن كه خوای گه‌وره وازتان لێ بێنێ و تاقیتان نه‌كاته‌وه تا خوای گه‌وره نه‌زانێ كێ له پێناو خوای گه‌وره جیهادی كردووه به ئیخلاص و دڵسۆزیه‌وه [ وَلَمْ يَتَّخِذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَا رَسُولِهِ وَلَا الْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةً ] وه جگه له خوای گه‌وره‌و له پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - له باوه‌ڕداران كه‌سی تریان نه‌كردووه به دۆستی خۆیان وه نهێنی خۆیان یان موسڵمانیان لا دابنێن [ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به كرده‌وه‌كانی ئێوه، وه زانیاریه‌كی وردی هه‌یه.