At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ ٱلْحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ كَمَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَجَٰهَدَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ لَا يَسْتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“Do you, perchance, regard the [mere] giving of water to pilgrims and the tending of the Inviolable House of Worship as being equal to [the works of] one who believes in God and the Last Day and strives hard in God's cause? These [things] are not equal in the sight of God. And God does not grace with His guidance people who [deliberately] do wrong.”
[ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] (نوعمانى كوڕى به‌شیر) ده‌فه‌رمێت: من له لاى مینبه‌ره‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بووم پیاوێك وتى: ئه‌گه‌ر له پاش ئیسلامه‌تى ته‌نها ئاوى حاجیان بده‌م ئیتر گوێ ناده‌م و به‌لامه‌وه ئاساییه‌و به‌سمه، یه‌كێكى تر وتى: ئه‌گه‌ر له پاش ئیسلامه‌تى ته‌نها مزگه‌وتى حه‌رام ئاوه‌دان بكه‌مه‌وه ئیتر گوێ ناده‌م و به‌لامه‌وه ئاساییه‌و به‌سمه، یه‌كێكى تر وتى جیهاد كردن له پێناو خوا له‌وانه‌ى وتتان باشتره، ئیمامى عومه‌ر به‌رهه‌ڵستى كردن و فه‌رمووى: ده‌نگتان له لاى مینبه‌رى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌رز مه‌كه‌نه‌وه، وه رۆژى هه‌ینییه با نوێژ بكه‌ین ده‌چمه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پرسیارتان بۆ ده‌كه‌م، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر (ئیمامى عه‌بباس) دابه‌زى كه له غه‌زاى به‌در به دیل گیراوتى: ئه‌گه‌ر ئێوه پێشمان كه‌وتوون به ئیمان هێنان و كۆچ كردن و جیهاد كردن ئه‌وا ئێمه‌یش مزگه‌وتى حه‌راممان ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه‌و ئاوى حاجیانمان ده‌دا و دیلمان ئازاد ده‌كرد، واته: موشریكان شانازیان به‌سه‌ر موسڵمانانه‌وه ئه‌كرد به خزمه‌ت كردنی كه‌عبه، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئایا ئێوه كه ئاوی حاجیانی ماڵی خوا ئه‌ده‌ن وه (مسجد الحرام) ئاوه‌دان ئه‌كه‌نه‌وه وه‌كو كه‌سانێك وان كه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ڕۆژی دوایی هێنا بێت، وه جیهادیان كردبێت له پێناو خوای گه‌وره واته: موسڵمانان [ لَا يَسْتَوُونَ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌مانه لای خوای گه‌وره یه‌كسان نین كه‌سێك كافره‌و ئاو به‌حاجی ئه‌دات و مزگه‌وت ئاوه‌دان ئه‌كاته‌وه یه‌كسان نیه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ئیمانی به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی هه‌بێت و جیهاد ئه‌كات له پێناو خوای گه‌وره [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٩) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌و كه‌سه سته‌مكارانه نادات، واته: موشریكان.