At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَسِيحُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍۢ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِى ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُخْزِى ٱلْكَٰفِرِينَ ﴾
“[Announce unto them:] "Go, then, [freely] about the earth for four months -but know that you can never elude God, and that, verily, God shall bring disgrace upon all who refuse to acknowledge the truth!"”
[ فَسِيحُوا فِي الْأَرْضِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ ] ئه‌ی موشریكان ئێوه چوار مانگ له‌سه‌ر زه‌وی بۆ خۆتان بگه‌ڕێن، ئه‌وانه‌ى كه عه‌هدو په‌یمانی ره‌هایان هه‌یه‌و دیاریكراو نیه، یان كه‌متر له چوار مانگه خوای گه‌وره ڕێگاو مۆڵه‌تی دان تا چوار مانگ كه‌س ده‌ستیان بۆ درێژ نه‌كات و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا نه‌كات، ئه‌وانه‌یشی كه كاتى دیاریكراویان هه‌یه ئه‌وه تا كاتی دیاریكراوى خۆیان و له دوای ئه‌وه عه‌هدو په‌یمان نامێنێ [ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ غَيْرُ مُعْجِزِي اللَّهِ ] وه بزانن كه ئێوه كاتێك كه ئه‌م چوار مانگه‌تان پێ ئه‌درێ له‌به‌ر ئه‌وه نیه ئێوه بتوانن له‌ده‌ست خوای گه‌وره ڕزگارتان بێت و خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئێوه‌دا نه‌بێ [ وَأَنَّ اللَّهَ مُخْزِي الْكَافِرِينَ (٢) ] به‌ڵكو به دڵنیایی خوای گه‌وره كافران سه‌رشۆڕ ئه‌كات له دونیادا به كوشتن و به‌ندكردن، وه له قیامه‌تدا به سزای ئاگرى دۆزه‌خ.