At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْمُشْرِكُونَ نَجَسٌۭ فَلَا يَقْرَبُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَٰذَا ۚ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةًۭ فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦٓ إِن شَآءَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Those who ascribe divinity to aught beside God are nothing but impure: and so they shall not approach the Inviolable House of Worship from this year onwards And should you fear poverty, then [know that] in time God will enrich you out of His bounty, if He so wills: for, verily, God is all-knowing, wise!”
{هاوبەشبڕیاردەران بیروباوەڕو رەوشتیان پیسە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌ڕاستی موشریكان پیسن، واته: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و داب و نه‌ریتیان ئه‌گه‌رنا خودی خۆیان پیس نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - خواردنی خواردوون وه بردوونێتیه مزگه‌وته‌وه‌و له‌گه‌ڵیان دانیشتووه [ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا ] له دوای ئه‌مساڵ كه ساڵی (٩) نۆی كۆچی بوو با نزیك كه‌عبه‌ی پیرۆز نه‌كه‌ونه‌وه بۆ هیچ عیباده‌تێك نه بۆ حه‌ج نه بۆ عومره [ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً ] شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ هه‌ندێك له موسڵمانان دروست كرد ئه‌گه‌ر كافران نه‌یه‌ن بۆ حه‌ج و عومره له‌وانه‌یه ئێوه بژێوی ژیانتان كه‌م بێت، چونكه ئه‌وان خواردن و بازرگانی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن، خوای گه‌وره فه‌رمووی: وه ئه‌گه‌ر ترسی هه‌ژاریشتان هه‌یه [ فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ إِنْ شَاءَ ] ئه‌وه خوای گه‌وره له فه‌زڵ و گه‌وره‌یی خۆی ئێوه ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌كات ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت، به‌وه‌ی بارانی زۆری بۆ باراندن و ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌ی زۆری له زه‌وى بۆ ده‌ركردن، وه خه‌ڵكێكی زۆر موسڵمان بوو، وه هاتن بۆ مه‌ككه [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٢٨) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.