At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَوْمَ يُحْمَىٰ عَلَيْهَا فِى نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَىٰ بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ۖ هَٰذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنفُسِكُمْ فَذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْنِزُونَ ﴾
“on the Day when that [hoarded wealth] shall be heated in the fire of hell and their foreheads and their sides and their backs branded therewith, [those sinners shall be told:] "These are the treasures which you have laid up for yourselves! Taste, then, [the evil of] your hoarded treasures!"”
[ يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ ] له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌و زێڕو زیو و پارو خشڵه‌یان ئه‌هێنرێ له ئاگری جه‌هه‌ننه‌مدا بۆیان داخ ئه‌كرێ [ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ ] وه ده‌موچاو و لایه‌كان و پشتیانی پێ داخ ئه‌كرێ له رۆژێكدا كه ئه‌ندازه‌كه‌ى په‌نجا هه‌زار ساڵه، وه پێیان ئه‌وترێ: [ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنْتُمْ تَكْنِزُونَ (٣٥) ] ئا ئه‌مه ئه‌و كه‌نزو خشڵه‌یه كه ئێوه بۆ خۆتان هه‌ڵتانگرتبوو زه‌كات و حه‌قی خوای گه‌وره‌تان لێ نه‌ئه‌دا ده‌ی بچێژن سزاى ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵتانگرتبوو، هاوه‌ڵان فه‌رموویان چ ماڵ و سامانێكمان هه‌بێت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (زمانێكى زیكركار، وه دڵێكى سوپاسگوزار، وه خێزانێكى یارمه‌تیده‌ر له‌سه‌ر دینه‌كه‌تان)، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (سوێند به خواى گه‌وره دینار ناكه‌وێته سه‌ر دینار‌و درهه‌م ناكه‌وێته سه‌ر درهه‌م به‌ڵكو پێسته‌ى ئه‌و كه‌سه فراوان ده‌كرێت و دینار دینار‌و درهه‌م درهه‌م پێى سزا ده‌درێت)، (ئیمامى موعاویه) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌هلى كتاب دابه‌زى، (ئه‌بو زه‌ڕ)یش ده‌فه‌رمێت: له‌سه‌ر ئه‌وان و ئێمه‌ى موسڵمانیش دابه‌زى، كه (ئه‌بو زه‌ڕ) باوه‌ڕى وابوو هه‌ركه‌سێك له پێویستى خۆى زیاترى هه‌بێت ئه‌وه كه‌نزه‌و ئه‌م ئایه‌ته ده‌یگرێته‌وه بۆیه (ئیمامى عوسمان) ناردى بۆ (ره‌به‌زه) كه شوێنێكه نزیك مه‌دینه (خوا له هه‌موویان رازى بێت).