At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِلَّا تَنفِرُوا۟ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًۭا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْـًۭٔا ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ ﴾
“If you do not go forth to war [in God's cause], He will chastise you with grievous chastisement, and will place another people in your stead - whereas you shall in no wise harm Him: for, God has the power to will anything.”
[ إِلَّا تَنْفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد كردن له پێناو خوای گه‌وره ئه‌وه خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارتان ئه‌دات، ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بانگى كردن بۆ جیهاد كردن كه وه‌ڵامى نه‌ده‌نه‌وه سزا ده‌درێن له‌سه‌رى [ وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه ئێوه له‌ناو ئه‌بات و ئه‌تانگۆڕێته‌وه‌و كه‌سانێكی تر دێنێ كه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره سه‌ربخه‌ن [ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ] وه ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌خوای گه‌وره بگه‌یه‌نن، یان زیان به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد خوای گه‌وره هه‌ر سه‌ری ئه‌خات [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٣٩) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.