At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱنفِرُوا۟ خِفَافًۭا وَثِقَالًۭا وَجَٰهِدُوا۟ بِأَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴾
“Go forth to war, whether it be easy or difficult [for you], and strive hard in God's cause with your possessions and your lives: this is for your own good -if you but knew it!”
[ انْفِرُوا خِفَافًا وَثِقَالًا ] ئێوه هه‌مووتان ده‌رچن بۆ جیهاد كردن له پێناو خواى گه‌وره به چوست و چالاك و ته‌مبه‌ڵه‌وه، به ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاره‌وه، به‌گه‌نج و پیره‌وه، به پیاده‌و سوارچاكه‌وه، به منداڵدارو بێمنداڵه‌وه، به خێزاندارو بێخێزانه‌وه، به سه‌رقاڵ و ده‌ست به‌تاڵه‌وه، هه‌ر هه‌موتان ده‌رچن كاتێك كه جیهادو غه‌زا كردن فه‌رزی عه‌ین بێت، (ئه‌بو ته‌ڵحه) (خواى لێ رازى بێت) سوره‌تى ته‌وبه‌ى خوێنده‌وه تا گه‌یشته ئه‌م ئایه‌ته به كوڕه‌كانى فه‌رموو: خواى گه‌وره داواى ده‌رچونمان لێ ده‌كات بۆ غه‌زا به‌پیرو گه‌نجه‌وه ئاماده‌م بكه‌ن بۆ غه‌زا، وتیان ره‌حمه‌تى خوات لێ بێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - غه‌زات كرد تا وه‌فاتى كرد، وه له‌گه‌ڵ ئه‌بو به‌كر تا وه‌فاتى كرد، وه له‌گه‌ڵ عومه‌ر تا وه‌فاتى كرد، ئێمه له جیاتى تۆ ده‌ڕۆین، رازى نه‌بوو خۆى رۆیشت كوشتارى كرد تا كوژرا له‌ناو كه‌شتى وه‌فاتى كرد هیچ دوورگه‌یه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وت بینێژن تا پاش نۆ رۆژ هیچ لاشه‌ى تێك نه‌چوو پاشان ناشتیان [ وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه جیهاد بكه‌ن به ماڵ و نه‌فستان له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٤١) ] ئه‌م جیهاد كردنه بۆ ئێوه باشتره له‌وه‌ی كه دانیشن و كه‌مته‌رخه‌می تیادا بكه‌ن ئه‌گه‌ر بزانن.