At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَىٰنَا ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴾
“Say: "Never can anything befall us save what God has decreed! He is our Lord Supreme; and in God let the believers place their trust!"”
[ قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هیچ شتێك تووشی ئێمه نابێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه خوای گه‌وره له (لوح المحفوظ)دا نووسیوێتی له‌سه‌رمان وه گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات [ هُوَ مَوْلَانَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (٥١) ] هه‌ر خوای گه‌وره سه‌رخه‌رو پشتیوان و دۆستمانه، وه ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕدارن با كاره‌كانیان ته‌نها به خوای گه‌وره بسپێرن وه ته‌نها پشت به خواى گه‌وره ببه‌ستن.