At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَوْ يَجِدُونَ مَلْجَـًٔا أَوْ مَغَٰرَٰتٍ أَوْ مُدَّخَلًۭا لَّوَلَّوْا۟ إِلَيْهِ وَهُمْ يَجْمَحُونَ ﴾
“if they could but find a place of refuge, or any cavern, or a crevice [in the earth], they would turn towards it in headlong haste.”
[ لَوْ يَجِدُونَ مَلْجَأً أَوْ مَغَارَاتٍ أَوْ مُدَّخَلًا ] ئه‌گه‌ر هه‌ر شورا‌و په‌ناگه‌یه‌ك یان ئه‌شكه‌وتێك یان هه‌ر تونێل و كونێكیان ده‌ست بكه‌وێ كه بچنه ناویه‌وه [ لَوَلَّوْا إِلَيْهِ وَهُمْ يَجْمَحُونَ (٥٧) ] ئه‌وه به خێرایى بۆی ئه‌چن وه په‌نای بۆ ئه‌به‌ن، چۆن ئه‌سپێك لغاوی بكه‌یته‌وه به‌خێرایی ئه‌ڕوات ئاوا به‌خێرایی بۆ ئه‌و په‌ناگانه ئه‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیان په‌نا بده‌ن و خۆیان بپارێزن و له‌گه‌ڵ ئێوه نه‌یه‌ن بۆ غه‌زاو جیهاد، یان لێتان دوور بكه‌ونه‌وه چونكه رقیان لێتانه‌و خۆشیان ناوێن.