At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ إِنَّمَا ٱلصَّدَقَٰتُ لِلْفُقَرَآءِ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱلْعَٰمِلِينَ عَلَيْهَا وَٱلْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِى ٱلرِّقَابِ وَٱلْغَٰرِمِينَ وَفِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ ۖ فَرِيضَةًۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ ﴾
“The offerings given for the sake of God are [meant] only for the poor and the needy, and those who are in charge thereof, and those whose hearts are to be won over, and for the freeing of human beings from bondage, and [for] those who are over burdened with debts, and [for every struggle] in God's cause, and [for] the wayfarer: [this is] an ordinance from God - and God is all-knowing, wise.”
{ئەوانەی زەكاتیان پێ دەشێت} [ إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ ] خوای گه‌وره لێره مه‌ساریفی زه‌كات باس ئه‌كات زه‌كات بۆ كێیه؟ بۆ ئه‌م هه‌شت كۆمه‌ڵه‌یه كه خوای گه‌وره دیاری كردووه یه‌كه‌میان بۆ فه‌قیره كه‌سێك كه هیچ شتێكی نیه‌و داوا له خه‌ڵكى ناكات، وه بۆ (مسكین)ه ئه‌وه‌یه كه هه‌یه‌تی به‌ڵام به‌شی ناكات و ده‌گه‌ڕێت و داوا له خه‌ڵكى ده‌كات [ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا ] وه بۆ ئه‌وانه‌یه كه زه‌كاته‌كه كۆ ئه‌كه‌نه‌وه، كاتی خۆی فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت هه‌بووه زه‌كاتی كۆ كردۆته‌وه له‌و زه‌كاته به‌شی خۆیشیان ئه‌درێ [ وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ ] وه بۆ ئه‌و كافرانه‌ى كه موسڵمان بوونه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئیسلام دامه‌زراو بن، یاخود بۆ ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌كانیان موسڵمان بن، یاخود بۆ ئه‌وه‌ى زه‌ره‌رو زیان له ده‌ورى موسڵمانان دوور بخرێته‌وه، یاخود ئه‌یانده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی كه موسڵمان بن، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له غه‌نیمه‌ى حونه‌ین ئه‌وه‌نده‌یدا به (صه‌فوانى كوڕى ئومه‌ییه) تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بوو به خۆشه‌ویستترین كه‌س له‌لاى كه پێشتر له هه‌موو كه‌س زیاتر رقى لێ‌بوو [ وَفِي الرِّقَابِ ] وه بۆ ئه‌و كۆیله بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیانی پێ بكڕنه‌وه‌و خۆیانی پێ ئازاد بكه‌ن [ وَالْغَارِمِينَ ] وه بۆ كه‌سێك كه قه‌رزار بێت له كاروبارێكی شه‌رعیدا، یاخود به‌ڵاو موسیبه‌تێكى به‌سه‌ردا هاتبێت و كه‌وتبێته ژێر قه‌رزه‌وه [ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وه بۆ جیهاد كردن له پێناو خوای گه‌وره‌دا، وه حه‌ج كردنیش ده‌گرێته‌وه [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] وه بۆ ڕێبواران كه له ماڵ و شاری خۆیان دووركه‌وتونه‌ته‌وه‌و پاره‌یان لێبڕاوه [ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه‌و دابه‌شی كردووه [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٦٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.