At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَمَسَٰكِنَ طَيِّبَةًۭ فِى جَنَّٰتِ عَدْنٍۢ ۚ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ أَكْبَرُ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴾
“God has promised the believers, both men and women, gardens through which running waters flow, therein to abide, and goodly dwellings in gardens of perpetual bliss: but God's goodly acceptance is the greatest [bliss of all] -for this, this is the triumph supreme!”
[ وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ، وه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار‌و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات به هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ] وه خانوو كۆشك و ته‌لاری باش و پاكیان پێ ئه‌دات كه له زێڕو زیوه له‌ناو به‌هه‌شتێك كه شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ییه [ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ] وه خوای گه‌وره‌ش لێیان ڕازی ئه‌بێت، كه ئه‌م ڕه‌زامه‌ندیه‌ی خوای گه‌وره له هه‌موو ئه‌و نازو نیعمه‌تانه گه‌وره‌تره كه خوای گه‌وره به به‌هه‌شتیه‌كانی ئه‌به‌خشێ [ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (٧٢) ] ئا ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه كه مرۆڤ بچێته ناو به‌هه‌شته‌وه‌و خوای گه‌وره لێی ڕازی بێت.