At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَحْلِفُونَ بِٱللَّهِ مَا قَالُوا۟ وَلَقَدْ قَالُوا۟ كَلِمَةَ ٱلْكُفْرِ وَكَفَرُوا۟ بَعْدَ إِسْلَٰمِهِمْ وَهَمُّوا۟ بِمَا لَمْ يَنَالُوا۟ ۚ وَمَا نَقَمُوٓا۟ إِلَّآ أَنْ أَغْنَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ مِن فَضْلِهِۦ ۚ فَإِن يَتُوبُوا۟ يَكُ خَيْرًۭا لَّهُمْ ۖ وَإِن يَتَوَلَّوْا۟ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَمَا لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا نَصِيرٍۢ ﴾
“[The hypocrites] swear by God that they have said nothing [wrong]; yet most certainly have they uttered a saying which amounts to a denial of the truth, and have [thus] denied the truth after [having professed] their self-surrender to God: for they were aiming at something which was beyond their reach. And they could find no fault [with the Faith] save that God had enriched them and [caused] His Apostle [to enrich them] out of His bounty! Hence, if they repent, it will be for their own good. But if they turn away, God will cause them to suffer grievous suffering in this world and in the life to come, and they will find no helper on earth, and none to give [them] succour.”
{هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ مَا قَالُوا ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ژێر سێبه‌رى دارێك دانیشتبوو فه‌رمووى: ئێستا پیاوێك دێته لاتان به چاوى شه‌یتان ته‌ماشاتان ده‌كات، كه هات كه‌ستان قسه‌ى له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن، زۆرى نه‌خایاند پیاوێكى شین ده‌ركه‌وت، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بانگى كرد فه‌رمووى: بۆچى تۆ‌و هاوڕێكانت جوێنم پێ ده‌ده‌ن؟ پیاوه‌كه رۆیشت هاوڕێكانى هێناو سوێندیان خوارد به خواى گه‌وره جوێنیان نه‌داوه تا پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - لێیان خۆش بوو، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: مونافیقان سوێند ئه‌خۆن به خوای گه‌وره كه ئه‌وان جوێن و تانه‌و ته‌شه‌ریان له پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌داوه - صلى الله عليه وسلم - [ وَلَقَدْ قَالُوا كَلِمَةَ الْكُفْرِ ] به دڵنیایی ئه‌وان قسه‌ی كوفریان كرد [ وَكَفَرُوا بَعْدَ إِسْلَامِهِمْ ] وه كافر بوون له دوای ئه‌وه‌ی كه پێشتر موسڵمان بوونی خۆیان ئاشكرا كردبوو [ وَهَمُّوا بِمَا لَمْ يَنَالُوا ] وه ویستیان شتێك بكه‌ن كه ده‌ستیان نه‌كه‌وت و بۆیان نه‌گونجا، كه ویستیان پێغه‌مبه‌ری خوا بكوژن - صلى الله عليه وسلم - [ وَمَا نَقَمُوا إِلَّا أَنْ أَغْنَاهُمُ اللَّهُ وَرَسُولُهُ مِنْ فَضْلِهِ ] ئه‌م كاره نابه‌جێیانه ناكه‌ن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێ كه خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌وڵه‌مه‌ندیان كردن له فه‌زڵی خوای گه‌وره، وه پێغه‌مبه‌ریش - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه هاته مه‌دینه پێی ئه‌به‌خشین، وه بووه هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی مونافیقان [ فَإِنْ يَتُوبُوا يَكُ خَيْرًا لَهُمْ ] له دوای ئه‌م كاره خراپ و كوفرانه‌یان ئه‌گه‌ر ته‌وبه بكه‌ن خوای گه‌وره ده‌رگای ته‌وبه‌یان لێ ئه‌كاته‌وه ئه‌وه بۆ خۆیان باشتره له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر نیفاق بمێننه‌وه [ وَإِنْ يَتَوَلَّوْا يُعَذِّبْهُمُ اللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ] وه ئه‌گه‌ر پشت بكه‌ن له ئیمان هێنان و ته‌وبه كردن ئه‌وا خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار له دونیادا به كوشتن و غه‌م و په‌ژاره، وه له قیامه‌تدا به‌سزاى ئاگرى دۆزه‌خ [ وَمَا لَهُمْ فِي الْأَرْضِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ (٧٤) ] وه ئه‌و كاته له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هیچ دۆست و سه‌رخه‌رو پشتیوانیان نابێت.