At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُم مِّن فَضْلِهِۦ بَخِلُوا۟ بِهِۦ وَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ ﴾
“But as soon as He has given them [aught] out of His bounty. they cling to it niggardly, and turn away in their obstinacy [from all that they have vowed]:”
{بەسەرهاتی (سەعلەبە) صەحیح نیە} [ فَلَمَّا آتَاهُمْ مِنْ فَضْلِهِ بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ (٧٦) ] به‌ڵام كاتێك كه خوای گه‌وره پێیان ئه‌به‌خشێ ڕه‌زیلی لێ ئه‌كه‌ن وه له پێناو خوای گه‌وره‌دا نابه‌خشن وه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و ئاوڕ ناده‌نه‌وه له خێر‌و خێرات، زۆربه‌ی ته‌فسیره‌كان فه‌رمووده‌ی (ثهعلهبهی كوڕی حاطهب)یان هێناوه ته‌نانه‌ت (ابن كثير)يش كه فه‌رمووده‌كه (مونكه‌ر)ه (ئيمامي الذهبي وابن حجر و هه¬يثه¬مي والحافظ العراقي والبیهقی) وه (شێخی ئه‌لبانی له سلسلة الاحاديث الضعيفة) هه‌ر زۆر باسی ئه‌كات كه فه‌رمووده‌كه صه‌حیح نیه به‌ڵام زۆرێك له موفه‌سیرین هێناویانه كه گوایه (ثهعلهبهی كوڕی حاطهب) داوا له پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كات - صلى الله عليه وسلم - كه داوا بكات خوای گه‌وره ماڵم پێ ببه‌خشێ ئه‌گه‌ر پێم ببه‌خشێ منیش ئه‌یبه‌خشم ئه‌ویش وتوویه‌تی: كه‌مێك بێت و شوكری خوای گه‌وره بكه‌ی باشتره له زۆرێك و نه‌توانی بیكه‌یت، وتوویه‌تی: دوعام بۆ بكه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - دوعای بۆ كردووه سه‌روه‌ت و سامانی گوایه ئه‌وه‌نده زۆر بووه كه مه‌دینه نه‌یگرتووه پاشان وای لێ هاتووه له جومعه‌و جه‌ماعه‌ت و نوێژی جه‌نازه دووركه‌وتۆته‌وه، پاشان پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكی ناردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات زه‌كاتیشی نه‌داوه پاشان پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - قسه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمووه ئه‌و ئایه‌تانه گوایه له‌سه‌ر ئه‌و هاتۆته خواره‌وه هه‌ندێك له خزمه‌كانی بیستوویانه چوونه به (ثهعلهبه)یان وتووه پاشان هاتووه زه‌كاته‌كه‌ی بێنێ وه‌ری نه‌گرتووه پاشان (ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رو عثمان) و ئه‌وانه‌یش لێیان وه‌رنه‌گرتووه له‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیمامی (عثمان)دا وه‌فاتی كردووه به‌ڵام ئه‌مه ئه‌سڵ و بنچینه‌و بنه‌ماى نیه ئه‌و فه‌رمووده هه‌ر چه‌نده له زۆربه‌ی كتێبه‌كانی ته‌فسیردا هاتووه صه‌حیح نیه، صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - زۆر له‌وه به‌ڕێزترو خواپه‌رست و خواناستر بوونه.