At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ ۙ سَخِرَ ٱللَّهُ مِنْهُمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴾
“[It is these hypocrites] who find fault with such of the believers as give for the sake of God more than they are duty-bound to give, as well as with, such as find nothing [to give] beyond [the meagre fruits of] their toil, and who scoff at them [all]. God will cause their scoffing to rebound on themselves. and grievous suffering awaits them.”
[ الَّذِينَ يَلْمِزُونَ الْمُطَّوِّعِينَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ فِي الصَّدَقَاتِ ] (عبدالرحمن ى كوڕى عه‌وف) چل ئۆقه ئاڵتونى هێنا بۆ خێر هه‌ندێك له مونافیقان وتیان ئه‌مه بۆ ریایه‌تى بۆیه زۆرى هێناوه، وه پیاوێكى تر صاعێك خورماى هێنا، وتیان خواى گه‌وره پێویستى به خێرى تۆ نیه ئه‌مه زۆر كه‌مه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، ئه‌و مونافیقانه‌ى كه تانه‌و ته‌شه‌ر له‌و باوه‌ڕدارانه ئه‌ده‌ن كه خێریان بكردایه‌و شتێكی كه‌میان بهێنایه پێیان ئه‌وتن خوای گه‌وره بێ پێویسته له‌م خێره كه‌مه‌ی تۆ، وه ئه‌گه‌ر زۆریان بهێنایه ئه‌یانوت: ئه‌مه بۆ ڕیایه‌تی [ وَالَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ ] وه هه‌یشه هیچ شتێكی نیه بیكات به‌خێر ته‌نها هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆی نه‌بێت [ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ سَخِرَ اللَّهُ مِنْهُمْ ] گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره بۆ سه‌رخستنى باوه‌ڕداران گاڵته‌یان پێ ئه‌كات و رسوایان ئه‌كات و سزایان ئه‌دات، چونكه سزاى خواى گه‌وره هاوشێوه‌ى تاوانى مرۆڤه [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٩) ] وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه.