At-Tawba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةًۭ فَلَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ ﴾
“[And] whether thou dost pray [unto God] that they be forgiven or dost not pray for them - [it will all be the same: for even] if thou wert to pray seventy times that they be forgiven, God will not forgive them, seeing that they are bent on denying God and His Apostle. And God does not bestow His guidance upon such iniquitous folk.”
[ اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ مونافیقان بكه‌یت له خوای گه‌وره یان داوایان بۆ نه‌كه‌یت، یه‌كسانه [ إِنْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ] چونكه ئه‌گه‌ر حه‌فتا جار داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره بۆ بكه‌ی، خوای گه‌وره لێیان خۆش نابێ [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] چونكه ئه‌وان كوفریان كردووه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی - صلى الله عليه وسلم - [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (٨٠) ] وه خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه ده‌رچووبێتن له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) گه‌وره‌ی مونافیقان دابه‌زی كه مرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى له‌سه‌ر كرد، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - نوێژی له‌سه‌ر مه‌كه‌و داوای لێخۆشبوونی بۆ مه‌كه ئه‌مه مونافیقه، فه‌رمووی: خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بكه‌ی لێی خۆش نابم ئه‌گه‌ر بزانم زیاتر له حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوونی بۆ بكه‌م خوای گه‌وره لێیخۆش ئه‌بێ ئه‌وه زیاتر داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره بۆ ئه‌كه‌م، خوای گه‌وره نه‌هی لێ كرد‌و فه‌رمووى داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ كافرو مونافیق مه‌كه، (ئه‌مه ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یى پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ى دووڕووه‌كان كه به درێژایی ته‌مه‌نى ئازارى پێغه‌مبه‌ری خواى - صلى الله عليه وسلم - ده‌داو كێشه‌ى بۆ دروست ده‌كرد!!).